Moringa , مورينجا ، مۆرینگا


بە درەختی سەیروسەمەرە یاخود درەختی ژیان ناسراوە کە سوودەکانی لە ژماردن نایەت

ڕووەکی مۆرینگا یاخود بان 
ناوی زانستی : Moringa Oleifera


مۆرینگا ڕووه‌کێکی ئیستیوائی وشێوه‌ ئیستیوائیه‌،له‌گه‌شه‌دا زۆرخێرایه‌(له‌ساڵێکدا به‌رزی ده‌گاته‌ ۸م واته‌ نزیکه‌ی۱۷۰سم له‌ مانگێک دا)،ئه‌م ڕووه‌که‌ به‌باشی گه‌شه‌ی سروشتی خۆی ده‌کات (واته‌ گه‌ڵا و گوڵ و به‌رو تۆو)له‌پله‌ی گه‌رمی(۲٥ـ٥۰)سه‌دی دا،بڵام له‌ پله‌ی ٦ی ژێرسفه‌وه‌ ده‌مرێ،مۆرینگا به‌رگه‌ی گه‌رماو ووشکه‌ ساڵی وکه‌م ئاوی ده‌گرێ وه‌ له‌ هه‌موو خاکێک دا ده‌ڕوێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خوێ یاوش بێت ۰

بەشەکانی ئەم ڕووەکە بەکاردێت وەک تەواوکەرێکی خۆراکی و هەروەها بۆ ئەو نەخۆشانەی کە بەدخۆراکن . ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکانی تێدایە ، بەڕێژەی ٧ جار زیاتر ڤیتامین سی تێدایە بە بەراورد بە ڤیتامین سی ناو پرتەقاڵ ، وە ٤ جار زیاتر لە ڤیتامین ئەی ناو گوێزەر ، وە ٤ جار زیاتر کالسیۆمی تێدایە بە بەراورد بەو کالسیۆمەی لە ناو شیر دا هەیە .

درەختی مۆرینگا ئۆلیڤێرا ، بریتییە لەو درەختەی کە نیشتیمانی سەرەکی وڵاتی هیندستانە و هەروەها بە مۆرینقای ناسراوە (Moringa Oleifera) وە هۆکاری ئەوەی کە ئەم درەختە بەو هەموو ناوەوە ناسراوە ئەوەیە کە لە لایەن زۆرێک لە میللەتان و ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بەکارهاتووە و بەکاردەهێنرێت و بە درەختی ژیان یاخود درەختی سەیروسەمەرە ناسراوە..... چەندین ناوی تر.
وە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە هەموو بەشەکانی ئەم درەختە بەکاردەهێنرێت.

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: