مەڕی دۆلی



وه‌رگرتنی زانیاریه‌کان(محاظره‌ی بایۆته‌کنه‌لۆجی م.شوان+ سه‌رچاوه‌ زانستیه‌کانی ئینته‌رنێت)

وه‌رگێڕان: باوان مسته‌فا  
لێکدانه‌وه‌و به‌دواداچوون: باوان مسته‌فا & ئیسماعیل عوسمان (به‌شی به‌رووبومی ئاژه‌ڵی له‌ فاکه‌ڵتی زانسته‌ کشتوکاڵیه‌کانی زانکۆی سلێمانی به‌رواری 18-6-2012)

نوسینی: باوان مسته‌فا
له‌دوای چه‌ندان ته‌جروبه‌ی سه‌رنه‌که‌وتوو یان له‌قۆناغه‌کانی ئه‌خیرا شکستیان هێنا دیارترینیان ته‌جرووبه‌کانی گۆردۆن له‌ساڵانی 70 کان به‌ڵام به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و ته‌جروبانه‌ وچاککردنی هه‌ڵه‌کانیان زانای به‌ڕیتانی یان وێڵمێت به‌هاوه‌ڵی چه‌ند ته‌کنیک کارێکی په‌یمانگای رۆسلین له‌ رۆسفێڵد که‌له‌ سکۆتله‌ندایه‌ وله‌ساڵی 1996 توانیان تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌ووتوو به‌ ئه‌نجام بگه‌یه‌نن ئه‌ویش ناوکی خانه‌یه‌کی گوانی مه‌ڕی دۆرسێت یان له‌ خانه‌یه‌کی(که‌ناوکی ده‌رهاتبوو) هێلکه‌ی مه‌ڕی بلاکفه‌یسی سکۆتله‌ندیا چاند(که‌خانه‌که‌ له‌خاڵی پشوو یا وه‌ستان دا بوو) پاشان به‌ ئیلیکترۆفۆرس وبه‌وزه‌یه‌کی که‌م وایان له‌خانه‌که‌کرد ده‌ست بکات به‌دابه‌ش بوون و جیاواز بوون و دواتریش وه‌رگرتنی شکڵی ته‌واوه‌تی که‌ ئه‌مانه‌ له‌ ناوپۆشی مناڵانی مه‌ڕی بلاکفه‌یسه‌که‌یا کرا دواتر دوای 148 رۆژ به‌رخی دۆلی له‌دایک بوو به‌ڵام له‌ بلاک فه‌یس نه‌چوو که‌ خانه‌ که‌ی لێوه‌رگیراوه‌ به‌ڵکوو له‌ دۆرسێت ئه‌چوو که‌ ناوکه‌که‌ی به‌خشیبوو 


لێره‌یا زۆر پرسیار یه‌ته‌ ڕێمان که‌ ئایا ئه‌م ته‌جروبانه‌ دژی دینی ئیسلامن یان نا : راسته‌ 16 ساڵ له‌مه‌وپێش که‌ تێگه‌یشتن له‌ دینی به‌رزوو جوانی ئیسلام که‌مبوو وایان زانیوه‌ دژیه‌تی به‌ڵام ئه‌وکاتیش که‌سانی زیره‌کی وا هه‌بووه‌ که‌ ئه‌مه‌یان لێکیاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵام وه‌ک ئێستا نا چونکه‌ خۆی شته‌که‌ ئاشکرایه‌ که‌ له‌دوو خانه‌وه‌ دروست بوون که‌هه‌ردووکیان خوای گه‌وره‌ دروستی کردوون و له‌ خۆوه‌ نه‌بوون وه‌ له‌ زانستی بۆ ماوه‌ش بیردۆزێک هه‌یه‌ که‌ راستی و بێگه‌ردی ئاینی ئیسلامیش ئه‌سه‌لمێنێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ئه‌ڵێ : هه‌موو خانه‌یه‌ک له‌خانه‌یه‌کی مقبلی(خانه‌یه‌کی پێشیه‌وه‌)درووست بووه‌

پرسیارێکی تر که‌هاته‌ ڕێی خۆم ئه‌ویش تێکدانی ئه‌م ته‌جرووبه‌یه‌ بوو له‌ سایته‌کان له‌لایه‌ن زاناکانی تره‌وه‌ بۆ سووککردنی ئه‌م ته‌جرووبه‌یه‌ به‌وه‌ی که‌ به‌رخه‌که‌ له‌ بلاکفه‌یس ئه‌چێ و زۆر وێنه‌یتر که‌ یه‌کێک هه‌رشتێک له‌ بۆماوه‌و زانستی زۆربوون بزانێ درک به‌وه‌ ئه‌کا که‌ هه‌ڵه‌یه‌
شتێکی سه‌یرتریش که‌ زۆر جێگای سه‌رسوڕمان بوو بۆمن ئه‌ویش نه‌بوونی وێنه‌ی هه‌ر 3 کیان واته‌ دۆلی و دۆرسێت و بلاکفه‌یس له‌یه‌ک ڕه‌سما ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ستم ئه‌که‌وت یان شیکاری بوون یان وێنه‌ی بلاکفه‌یس و دۆلی به‌ جیا و دۆرسێت و دۆلی به‌جیا 

هه‌ڵقوڵاوه‌کانی ئه‌م ته‌جرووبه‌یه‌:
داهێنانه‌کانی تر وه‌ک کۆپی کردنی چه‌نه‌ها مانگا و گا و بزن و مه‌ڕ و که‌روێشک که‌ زۆر وڵاتی بێ ویژدان سه‌ڕه‌ڕای گرانی نرخی به‌ڵام به‌کاری ئه‌هێنێ و ئه‌یفرۆشێ خه‌ڵک له‌گۆشته‌که‌ی ئه‌خوا له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ بڵێن خۆ وه‌ک مه‌ڕی له‌دایکبووی سروشتیه‌ به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ بزانن که‌چه‌ن ماده‌یه‌کی کیمیایی و بازده‌ر و هێزی کاره‌بای به‌کار یه‌ت که‌ ئه‌مه‌ بۆ له‌شی ئاده‌میزاد زه‌ره‌ری هه‌یه‌ من خۆم له‌ دی ده‌بلیوی ئه‌ڵمانی چاوم لێبوو ئه‌یوت له‌ ئه‌مریکا ئاسایه‌ مامه‌ڵه‌و فرۆشتنی گۆشته‌که‌ی به‌وڵاتانی تر به‌ڵام له‌ئه‌ڵمانیا ته‌نیا بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌


به‌ڵام سه‌رکه‌ووتوی ئه‌م سیستمانه‌ش به‌ڕێژه‌ی له‌ %80 بوو له‌به‌ر جیاوازی ژینگه‌ی و بۆماوه‌ی و نه‌خۆشیه‌کان و وه‌ کاریگه‌ری %1 ترشه‌ناوکیه‌کانی سایتۆپلازم''



به‌وهیوایه‌م سودێکم گه‌یاندبێ و خواش لێمان رازی بێ

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: