سودەکانی ئەناناس


ئەناناس میوەیەکی زۆر بە تام و تایبەندی خۆی هەیە. لەگەل ئەوەى لە هەرێمی کوردستان چاندنی زۆر باو نیە بەڵام داخوازیەکی  زۆر هەیە لەسەر ئەناناس ئەمەش بەهۆی تامە خۆشەکەیەتی. لەگەل ئەوەشدا ئەناناس سودی تەندروستی زۆری هەیە بۆ لەش کە لێرەدا هەندێکیان باس دەکەین 
1- کەم کردنەوەى پەستانی خوێن: پەستانی خوێن زیاد دەبێت کاتێک هێزی زۆر دە خرێنە سەر خۆێن بەرەکان کاتێک خۆین دە گوازێتەوە لە لەشدا. رێگایەگی باش بۆ کەم کردنەوەى ئەم هێزە بریتیە لە خواردنی برێکی زۆری پوتاسیۆم و برێکی کەم سۆدیۆم. ئەناناسش ئامرازێکی باشە چونکە کوپێک ئەناناش 1ملغم سۆدیۆم و 198ملغم پۆتاسیۆمی تێدایە .
2- کیش دابەزاندن: خواردنی ئەناناس وا دەکات کە ئارەزووی خواردنی شەکرت کە ببیتەوە بە هۆی هەبوونی شەکری ئاسایی تێیدا. هەروەها خواردنی ئەناناس دەتوانێت هەستی تێربوونت زیاد بکات و دوور بکاتەوە لە زۆر خواردن لە ئەنجامدا دەتوانێت کێش دابەزێنێت.
3- پاراستنی چاوەکان: ئەناناس تونای پاراستنی تەندروستی چاوەکانی هەیە. لێکۆلینەوکان ئەوەیان دەرخستوە کە خواردنی ئەناناس چاو لە و نەخۆشیانە دەپارێزێت کە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە.
4- نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە و شێرپەنجە: لەبەرئەوەی ئەناناس دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C ، تونای ئەوەی هەیە کە لەش بپارێزێت لە مادە زیان بەخشەکانی وەکو ڕەگی ئازاد کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خانەکانی لەش و توشبوون بە نەخۆشی مەترسی دار.
5- پاراستنی ددانەکان: هەروها بە هۆی بوونی دژە ئۆکسێنەکان، ئەناناس دەتوانێت ددان لە پیسى و هەروەها پدوو لە نەخۆشی بپارێزێت.
6- نەهێشتنی قەبزی: بە هۆی بوونی رێژەیەکی باشی ریشاڵە خۆراکیەکان، ئەناناس یارمەتی چاک بوونەوە لە قەبزی دەدات.
7- پاراستنی پێست: ئەناناس ئەنزیمی تێدایە کە یارمەتی باش بوونی پێست دەدات. هەروەها پێست دەپارێزێت لە ووشک بوون. هەروەها لابردنی خانە مردووەکان و خانە زیان پێکەشتوەکانی پێست. هەروەها پێک هاتەکانی ئەناناس یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی مادە زیان بەخشەکان دەدەن. هەروەها یارمەتی لادانی خالەکانی سەر ڕوو و هەروەها خەتی سەر  پێست دەدەن.
8- ئەناناس دەولەمەندە بە کالسیۆم و مگنسیۆم کە یارمەتی تەندروستی ددانەکان و ئیسکەکان دەدات.


یاسین مامند گەڵاڵی 
ماستەر لە زانستی خۆراک و تەندروستی 

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: