هەنار میوەیەکە کە جگە لە تامە خۆشەکەی ، میوەیەکی پڕ لە وزەی خۆراکی و چارەسەر (شیفا)یە .. چەند تایبەتمەندییەک لە هەناردا هەیە کە وات لێ دەکەن وەک میوەیەکی فرێش و هەم شەربەتەکەی کە ئەگەر تائێستاش حەزت بە خواردنی نەکردووە دەست بکەیت بە خواردنی ئەم میوەیە:
١- کاریگەری هەنار لەسەر پیربوون :
ئەم میوەیە ڕێژەیەکی زۆری ماددەی دژە ئۆکسان تێدایە و میوەیەکە کە پیربوون دوا دەخات.
٢- پارێزەری گورچیلە:
چەند توێژینەوەیەکی نوێ دەریان خستووە کە وەرگیراوی پوختەی (extract) پارێزگاری لە تێکچوونی گورچیلە دەکات و دەیپارێزێ لە ژەهراوی بوون.
٣- پارێزەر و نوێ کەرەوەی جگەر:
بەهەمان شێوە چەند توێژینەوەیەکی نوێ دەریان خستووە کە خواردنی شەربەتی هەنار بە تەنها دەبێتە هۆی پارێزگاری کردن لە تەندروستی جگەر بەڵکو دەبێتە هۆی نوێ بوونەوەی ئەو بەشانەش کە زیانیان پێگەشتووە.
٤- هەنار بەرگری لەش (المناعة) زیاد ئەکات:
هەناری فرێش و شەربەتەکەی رێژەیەکی زۆری ڤیتامین سی C تێدایە کە ناسراوە بە خۆراکە سەرەکی و خێرا ئامادەبووە بۆ وەرگرتن لەلایەن ئەندامەکانی مژینی لەشی مرۆڤەوە کە ئەم تایبەتمەندییەش لە وەرزە ساردەکان دا سوودی هەیە.
٥- دژە هەستیارییە (الحساسیة) :
هەنار ڕێژەیەکی گەورەی ماددەی (پۆلی فینۆڵ) ی تێدایە کە کردارە بایۆکیمیاوییەکان کەم دەکەنەوە لە لەشی ئەو کەسانەی کە حەساسیەتیان هەیەو ئەمەش دەبێتە هۆی کەم کردنەوە و چارەسەرکردنی ئەو حەساسیەتە.
٦- بۆ نەخۆشیەکانی دڵ :
توێژینەوە نوێیەکان لەسەر ئەم میوەیە دەریان خستووە کە هەنار دەتوانێ ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە لەش دا رێکبخات و ڕیشاڵۆچکەکان لە ناو سیستەمی خوێندا کەم بکاتەوە ، ئەمەش دەبێتە پاراستنی دڵ لە نەخۆشی.
٧- بەرگری کردن لە تووش بوون بە شێرپەنجەی پرۆستات:
شەربەتی هەنار و دەرهێنراو (مستخلص)ی هەنار دەبنە هۆی لە ناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان.
٨- بەرگری کردن لە تووش بوون بە شێرپەنجەی سنگ:
بە هەمان شێوەی خاڵی پێشوو دەرهێنرا و شەربەتی هەنار دژە شێرپەنجەن و دەتوانن خانە شێرپەنجەییەکان لەناو ببەن.
٩- بەرگری دژ بە شێرپەنجەی پێست:
خواردنی هەنار کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە بە کەمبوونەوەی هەردوو جۆری شێرپەنجەی پێست (شێرپەنجەی خانە سەرەکییەکان) و (شێرپەنجەی خانە پولەکەییەکان) .
١٠- پاراستنی DNA :
ئەو ماددە خۆراکی و دژە ئۆکسانانەی لە ناو هەناردا هەن ، پارێزگاری لە DNA دەکەن .
١١- کاریگەری لەسەر فشاری خوێن:
شەربەتی هەنار فشاری خوێن ئاسایی دەکاتەوە و بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ ئەو ژەمە خواردنانەدا بخورێت کە خواردنی چەوریان تێدایە.
١٢- ڕێکخستنی کرداری هەرس:
توێژینەوە لە یەک گۆڤار پیشان دەدات کە هەنار شەکرى خوێن ڕێک دەخات، هەستیارى بۆ ئینسۆلین باشتر دەکات ، دژە هەوکردنە و زۆرێکی تر لە کارەکانی کرداری هەرس ڕێک دەخات ، ئەمەش یارمەتی کەسانی کێش زیاد (قەڵەو) و ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە دەدات و یارمەتی دەریشە بۆ دابەزاندنی کێش.
١٣- هەنار دژ بە درم (نەخۆشی گواستراوە):
توێژینەوەکان دەریان خستووە کە دەتوانرێ دەرهێنراوی هەنار بەکار بهێنرێت لە دروست کردنی ئەو دەرمانانەی کە بەکاردێن دژی ئەو نەخۆشییە بەکترییانەی کە دەگوێزرێنەوە (نەخۆشی درم).
١٤- پارێزەر دژی نەخۆشی (الزهامیر) (نەخۆشییەکە توشی دەماغ دەبێت و کاریگەی هەیە لەسەر بیرچوونەوە ).
هەنار ڕێگری دەکات یان هەڵدەستێ بە خاوکردنەوەی ڕوودانی ئەم نەخۆشییە .. لە توێژینەوەیەک کە لەسەر مشک ئەنجامدرا ، دەرکەوت ئەو مشکانەی لە ڕیگەی خواردنەوە دەرمانێکیان پێ دەدرێ کە هەنار لە پێکهاتەکەیدایە ، ئەو نەخۆشییە بە ڕێژەیەکی باش کەم دەکاتەوە و ناهێڵێت.
١٥- پارێزگاری دژی هەوکردنی جومگەو ئێسک:
بەهۆی بوونی هەردوو ماددەی پۆلی فینۆڵ و ترشی ئیلاجیکەوە ، پارێزگاری لە جومگە و ئێسکەکان دەکات و لە هەوکردن دەیانپارێزێ..
لە کۆتایدا ئەڵێین .. لە قورئانی پیرۆزدا سێ جار ناوی هەنار هاتووە و خوای گەورە لە هەر دوو سورەتی {(الانعام 99 و 141 ) ، (الرحمن، 68) } باسی ئەم میوەیەی بۆ کردوین ....
پێویستە هەموو بڵێین : '' سبحانك ربنا ماخلقت هذا باطلا '' ....
ئامادە کردنی:
Adam M. Noori
بۆچوون: