kshtukal,کشتوکاڵ،دووڕەگکردن،تەماتە،ڕووەک



دووڕه‌گکردن یان هه‌مه‌ڕه‌گکردن بریتیه‌ له‌ کرداری به‌رهه‌مهێنانی ڕووه‌کێکی نوێ له‌ نێوان دووته‌رز یان ڕه‌گه‌ز یان جۆر له‌ هه‌مان خێزان ، که‌ سیفه‌ته‌ په‌سنده‌کانی هه‌ردوولای هه‌ڵگرتبێت.
ئه‌وه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت که‌ ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ له‌ پۆڕگی گوڵێکه‌وه‌ وه‌رده‌گیرێت و ده‌خرێته‌ سه‌ر کۆسپی گوڵێکی تر به‌مه‌رجێ پێشتر ئه‌ندامی نێرینه‌ی لێکرابێته‌وه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیتاندن ڕوونه‌دات، وه‌ ئه‌وگوڵه‌ به‌ کیسی کاغه‌ز داده‌پۆشرێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نکه‌هه‌ڵاڵه‌ له‌ هیچ گوڵێکی تره‌وه‌ بۆی نەیەت ، ئینجا ئه‌و تۆوەی به‌رهه‌م دێت ده‌یچێنین و زۆری ده‌که‌ین ، به‌مه‌ش جۆرێک له‌ تۆوی ڕووه‌ک په‌یدا ده‌بێت که‌ سیفه‌تی په‌سەندی باوانی هه‌ڵده‌گرێت .


زۆر ڕووه‌ک ده‌کرێت به‌و ڕێگایه‌ چاک بکرێت له‌وانه‌ش ته‌ماته‌ که‌ لێره‌دا باسی ده‌که‌ین:

هه‌نگاوه‌کانی دووڕه‌گکردنی ته‌ماته‌ :-

١) وه‌رزی چاندن : ته‌ماته‌ له‌ مانگی ئادار ده‌چێنرێ و له‌ مانگی ته‌مووز و ئاب به‌رده‌گرێ .
٢) ڕێژه‌ی ژماره‌ی گوڵه‌نێره‌کان بۆ مێیه‌کان . چاندنی ڕووه‌کێک وه‌ک باوکانه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ ، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ چاندنی ٦ رووه‌ک وه‌ک دایک ، واته‌ ١:٦
٣) کاتی چاندن : ڕووه‌کی باوکانه‌ ١-٢ هه‌فته‌ له‌ پێش ڕووه‌کی دایکانه‌ ده‌چێنرێ .
٤) نه‌مامکردن : ڕووه‌کی باوکانه‌ به‌جوودا ده‌چێنرێ له‌ دایکانه‌، ڕووه‌کی باوکانه‌ به‌دووری ٦٠ سم له‌یه‌ک له‌سه‌ر هێڵ ده‌چێنرێن که‌دووری ئه‌وهێڵانه‌ له‌یه‌ک ده‌بێ ١٢٠ سم بێت . پێویستیان به‌ پاڵپشت نیه‌ به‌ڵام هی دایکانه‌ ٥٠ سم له‌یه‌ک دوور ده‌چێنرێن له‌سه‌ر هێڵی دوور له‌یه‌ک ٨٠ - ١٠٠سم ، که‌ پێویستیان به‌ پاڵپشت یان هه‌ڵواسین به‌ داو هه‌یه‌ .
٥) هه‌ڵپاچین: ڕووه‌کی دایکانه‌ پێویستییان به‌وه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر یه‌ک لق یان دوو لق په‌روه‌رده‌بکرێن.
 ٦) خه‌سان و په‌ڕین : ته‌ماته‌ هه‌ردوو ئه‌ندامی نێرینه‌ و مێینه‌ی له‌سه‌ریه‌ک گوڵ هه‌یه‌ ، بۆیه‌ کرداری خه‌ساندنی ( لابردنی ئه‌ندامی نێرینه‌) به‌ ٢ رۆژ پێش ده‌رکه‌وتنی ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌هۆی ئامڕازی تایبه‌ت (مووکێش) ، ئینجا گوڵه‌که‌ به‌کیسی کاغه‌ز داده‌پۆشرێ بۆ ئه‌وه‌ی کرداری پیتاندنی سروشتی له‌گه‌ڵ گوڵی تر ڕوونه‌دات .
٧) له‌ڕۆژی پاشتر کیسه‌که‌ لاده‌به‌ین و ده‌نکه‌ هه‌ڵاله‌ له‌سه‌ر ڕووه‌کی باوکانه‌ ده‌هێنین بۆ سه‌ر کۆسپی دایکانه‌ ، پاشان دووباره‌ به‌ کیسی کاغه‌ز دایده‌پۆشین .
٨) ده‌بێ ئه‌و ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ی له‌ڕووه‌کی باوکانه‌ وه‌رده‌گیرێ باش پێگه‌یشتبیت .
٩) ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ی پێگه‌یشتوو به‌ هۆی په‌نجه‌ی گه‌وره‌ باش ده‌یکه‌ینه‌وه‌ ئینجا له‌ناو بۆری شووشه کۆی ده‌که‌ینه‌وه‌ به‌هۆی ئامێری کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ ، ده‌کرێ بۆ ماوه‌ی ٣-٤ رۆژ هه‌ڵیگرین. 
١٠) ده‌نکه‌ هه‌ڵاڵه‌ی کۆکراوه‌ له‌سه‌ر کۆسپی گووڵی دایکانه‌ ده‌پڕژێنین به‌هۆی فرشه‌ وه‌ ، وه‌ده‌کرێ هه‌ندێ له‌ کۆپه‌ڕه‌ و کاسه‌په‌ڕه‌ی گوڵ ببڕدرێت ، تا به‌ری ڕووه‌که‌که‌ ببینرێت .
١١) ده‌بێ که‌ش و هه‌وا گونجاو بێت .
١٢) ده‌بێ هه‌موو ئه‌وگوڵانه‌ ببڕدرێن که‌ کرداری دووڕه‌گکردنی بۆ ئه‌نجام نادرێت .
١٣) له‌هه‌ر هێشوویەک ٣-٤ به‌ر ده‌هێڵینه‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستی زیاد بوون .
١٤) کرداره‌ خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ک ئاودان و بژاری بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین به‌ به‌رده‌وامی .
١٥) کاتی پێگه‌یشتنی به‌ری ته‌ماته‌که‌ به‌ته‌واوی لێده‌کرێته‌وه‌ ، دوایی بۆ ماوه‌ی ٣-٥ ڕۆژ له‌شوێنی سارد داده‌نرێت ئینجا له‌ناو مه‌نجه‌ڵی پلاستیکی داده‌نرێ و ده‌گوشرێ دوایی بۆ ماوه‌ی ١-٢ ڕۆژ داده‌نرێ تا ته‌واو ده‌ترشێ ئینجا به‌ئاوی ڕۆیشتوو ده‌شوورێ تا تۆوه‌کان خاوێن ببنه‌وه‌ له‌ بنی مه‌نجه‌ڵه‌که‌ کۆببنه‌وه‌ ، ئینجا تۆوه‌کان کۆده‌کرێنه‌وه‌ و وشک ده‌کرێن .
١٦) تۆی وشککراوه‌ هه‌ندێ پاکه‌ره‌وه‌ی که‌ڕووی لێ ده‌درێت و پاشان له‌ناو کیسی کاغه‌ز هه‌ڵده‌گیرێت.

kshtukal,کشتوکاڵ،دووڕەگکردن،تەماتە،ڕووەک

kshtukal,کشتوکاڵ،دووڕەگکردن،تەماتە،ڕووەک

kshtukal,کشتوکاڵ،دووڕەگکردن،تەماتە،ڕووەک


kshtukal,کشتوکاڵ،دووڕەگکردن،تەماتە،ڕووەک

kshtukal,کشتوکاڵ،دووڕەگکردن،تەماتە،ڕووەک

kshtukal,کشتوکاڵ،دووڕەگکردن،تەماتە،ڕووەک


چەند ڤیدیۆیەک لەسەر چۆنیەتی دووڕەگکردن :









ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
عەباس نادر قادر

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: