کۆمپۆست


کاتێک کە ڕووەکەکان دەمرن ، دەگەنێن و شیدەبنەوە و دەگۆڕێن بۆ ماددەی هاوشێوەی گڵ و پێی دەوترێت (کۆمپۆست) . وە کۆمپۆستیش بە سەرچاوەیەکی خۆراکی دەوڵەمەند دادەنرێت بۆ گەشەی ڕووەکەکان وە دەتوانرێت جێگروەیەکی باشی پەین بێت. 
چۆنیەتی دروست کردنی کۆمپۆست:-
دەتوانین کۆمپۆست بە زۆر ڕێگا دروست بکەین ، ئاسانترین ڕێگا بریتییە لە کۆکردنەوەی پاشماوەی ڕووەکی مردوو وە وازلێهێنانی بۆ ئەوەی بگەنێ و شیببێتەوە . بۆ ئەوەی بە ئاسانی لەوە تێبگەین کە کۆمپۆست چۆن دروست دەکرێت پێویستە کە 


تێبینی ئەم هاوکێشەیە بکەین:-
پاشماوەی ڕووەکی + شێ + کەش وهەوایەکی گەرم + زیندەوەرە وردبینەکان (Micro organisms) + کات = کۆمپۆست.

پاشماوەی ڕووەکی دەگونجێت (سەوزبێت) وەک (گەڵا، گوڵ، گژوگیای زیانبەخش ، پوش و پەڵاش) یاخود بەشە (قاوەیی) هەڵگەڕاوەکان وەک (قەد ، ڕەگ ، توێکڵی درەخت ، چڵ و پۆپەکان) . وا باشترە کە هەوڵبدرێت ئەو کۆمپۆستەی کە دروستی دەکەین تێکەڵەیەک بێت لەبەشە سەوزەکان و بەشە قاوەیی و وشک هەڵگەڕاوەکان . ئەوەشمان لە بیر نەچێت کە دەتوانین پاشماوەی خۆراکیش بەکاربهێنین  .
بەڵام زیندەوەرە وردبینەکانی وەک(بەکتریا و کەڕووەکان) لە گڵەکەوە پەیدا دەبن ، لەبەر ئەوە پێویستە کە تێکەڵەی کۆمپۆستەکە بخەینە ژێر گڵەوە بۆ ئەوەی ئەو زیندەوەرانەی بۆ پەیداببێت وە کۆمپۆستەکە بە تەواوی دروست ببێت. وە ئەگەر زەوییەکی گڵینیشمان دەست نەکەوت ئەوا دەتوانین دوای ئەوەی کە تێکەڵەکە خرایە ناو چاڵێکەوە گڵی بدەین بەسەردا. گرنگی ئەم زیندەوەرە وردبینانە ئەوەیە کە ئەو پاشماوانە شیدەکەنەوە و دەیگۆڕن بۆ ماددەی وردتر و شیبووەوەتر کە بریتییە لە کۆمپۆست.
پێویستە کە تێکەڵەکە هەڵبگێڕینەوە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر بۆ ئەوەی هەوای پێویست بچێتە ناو تێکەڵەکەوە لەبەرئەوەی کە هەوا دەورێکی گرنگ دەگێڕێت لە یارمەتی دان لە شیبوونەوەی ئەو ماددانەی کە لە تێکەڵەکەدا هەیە. دەتوانین ژمارەیەک دەفر یاخود سەتڵی پلاستیکی بەکاربهێنین بۆ ئەوەی تێکەڵەکەی تێبکەین ، لەکاتی بەکارهێنانی ئەم سەتڵە پلاستیکییانەدا کرداری هەڵگێڕانەوەکە ئاسانتر دەبێت وە کاتی گەنینی تێکەڵەکە خێراتر دەبێت.

ئەوماددانەی کە بەکارهێنانیان باشە:-
١- پەڕەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان .
٢- مادەی دروستکراو لە لۆکە و خوری.
٣- ڕووەکی مردوو.
٤- پاشماوەی خۆراک.
٥- توێکڵی هێلکە.
٦- 

ئەو ماددانەی کە پێویستە بەکاریان نەهێنین:-
١- پارچە تەختەی گەورە .
٢- پەڕۆ و قوماش .
٣- ئێسقان و گۆشت.
٤- ماست و پەنیر.
٥- ڕۆن و زەیت .


چەند ڕاستییەکی گرنگ:-
١- کۆمپۆست تەنها گرنگ نییە بۆ بەرهەمهێنانی ڕووەکی باش بەڵکو جۆریەتی گڵەکەش باش دەکات.
٢- کرمی زەوی یارمەتی دەرە لە دروستکردنی کۆمپۆست دا ، بۆیە لەکاتی دروستکردنی کۆمپۆست دا واباشترە کە بە دوای کردمی زەوی دا بگەڕێیت و بیخەیتە ناو تێکەڵەکەوە.
٣- دەتوانیت لە بڕی نزیکەی کەوچێکێک لە گڵ بڕێک زیدەوەری ووردبینی شیکەرەوە بدۆزیتەوە کە ژمارەکەی لە ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی زیاترە.
٤- کاتێک کە کۆمپۆست بۆ گڵ زیاد دەکەین دەبێتە هۆی جێگیرترکردنی ئەو گڵە وە خۆگری دەکات .

کۆمپۆست

کۆمپۆست

کۆمپۆست




سەرچاوە:- ماڵپەری (زراعە نت)


dawansardar ، دەوەن سەردار ، کشتوکاڵ

وەرگێڕانی:


ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: