به‌گوێره‌ى سایتى ته‌ندرووستى (La Healthy Living) که به‌مارشى (تقلیدى بژى له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى پێشکه‌وتوو) ئاماژه‌ى به سووده سه‌رسووڕهێنه‌ره‌کانى ڕووه‌کى صبار ده‌کات وه به‌ڕووه‌کى معجزه ناوى بردووه وبه‌چاره‌سه‌رێکى باشى شێرپه‌نجه وکۆلسترۆل وهه‌وکردن وکۆمه‌لێک نه‌خۆشى ترداده‌نرێت.
ئه‌وه‌ى شایه‌نى باسه ئه‌و ڕووه‌که سه‌وزه دڕکنه له‌زۆربه‌ى ماڵه‌کانمان له‌ناو گوڵدان داهه‌یه، لێره‌دا نووسه‌رى بابه‌ت (ئانیا ڤیان) پاڵپشت به چه‌ند سه‌رچاوه‌ک باس له سووده‌کانى ده‌کات که ئه‌مانه‌ن:-
1) ده‌بێته هۆى به‌هێزکردنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش:-
ده‌لێت که‌وا کۆمه‌لێک پێکهاته‌ى سرووشتى له‌ڕووه‌کى ئه‌لۆڤێرا ناسراو به صبار هه‌یه که‌وا ده‌بنه هۆى به‌هێزکردنى سیسته‌مى به‌رگرى وه یه‌کێک له‌وانه‌ى ئاماژه‌ى پێده‌کات بریتیه له زنجیره‌ى کاربۆهایدراتى درێژن که وزه ده‌به‌خشن به سیسته‌مى به‌رگرى له‌ڕێگه‌ى چالاککردنى خه‌سڵه‌تى دژه-به‌کتریا، که زیاتر له 100 جۆرى جیاواز له‌پێکهاته‌ى خۆراکى هه‌ن یارمه‌تى ده‌رن بۆ دژى هه‌وکردن.
2) ده‌بێته هۆى له‌ناوبردنى وه‌ره‌مى شێرپه‌نجه‌یى:-
له‌توێژینه‌وه‌یه‌کى زانستى دا دۆزراوه‌ته‌وه که ده‌بێته هۆى به‌هێزکردنى به‌رگرى وخه‌ێله‌تى دژه-شێرپه‌نجه‌یى هه‌یه به‌هۆى بوونى شه‌کره ئالۆزه‌کانى صبار. شه‌کره ئاڵۆزه‌کانى ڕووه‌که‌که ده‌بێته هۆى به‌هێزکردنى خانه‌کانى سیسته‌مى به‌رگرى له‌ش وله‌ناوبردنى خانه شازه‌کان وپاراستن له نه‌خۆشى شێرپه‌نجه. وه یه‌کێک له‌و توێژینه‌وانه‌ى که له (Immunopharmacology) نیوده‌وله‌تى له‌ساڵى 1995 ئاماژه‌ى پێکراوه که ڕووه‌کى صبار ده‌بێته هۆى به‌هێزکردنى (macrophage) وزیاتر ده‌ردانى (نایتریک ئۆکساید) که دژه-شێپه‌نجه‌یه‌کى به‌هێزه.
3) چالاککه‌رى ڕووه‌کى تێدایه:-
دژه-هه‌وکه‌رێکى باشه به‌تایبه‌تى بوونى گلۆکسیدات وئیندۆل ئه‌سیتیک ئه‌سید ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌وکردن به‌شێوه‌یه‌کى کاریگه‌ر وه ده‌توانین کاتى به‌کارى بهێنین بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ئازارى جومگه‌کان.
4) ده‌بێته هۆى چالاککردنى ته‌ندرووستى پێست:-
له‌زۆر به‌رهه‌مه‌کانى جوانکارى پێست به‌کارده‌هێنرێت وپێکهاته‌ى سوودبه‌خشى تێدایه وه‌ک فره‌شه‌کره‌کانى وه‌ک (مانان، ئه‌پراکینۆن، لێکتین) ئارامکه‌ره‌وى پێستن وپێست ده‌پارێزن له وشکبوونه‌وه وپێدانى خۆراکى پێستن. جا بۆیه ده‌توانیت ئاوى ئه‌و ڕووه‌که به‌کاربهێنیت له‌برى به‌کارهێنانى کریمى کمیایى.
5) تفتى ده‌دات به له‌ش:-
زۆر بوونى ترشیه‌تى له له‌ش هۆکاره بۆ زۆربه‌ى نه‌خۆشى وه‌ک شێرپه‌نجه. به‌داخه‌وه زۆبه‌ى ئه‌و خۆراکانه‌ى ئه‌مرۆ به‌کاریان ده‌هێنین ترشن بۆیه خوادنه‌وه‌ى ئاوى ئه‌و رووه‌که پێویسته بۆ پێدانى تفتیه‌تى به‌له‌ش وهاوسه‌نگ راگرتنى له‌ش وپارێزگارى کردن له‌له‌ش.
6) بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ:-
له‌لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک له کۆریا له‌ساڵى 2003 ده‌رکه‌وت که‌وا ده‌بێته هۆى که‌مکردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى کۆلسترۆل وه له‌توێژینه‌وه‌یه‌کى تر ئاماژه‌ى پێکراوه که ده‌بێته هۆى پاراستنى سووڕى خوێن وه ڕێژه‌ى کۆلسترۆل له‌خوێن که‌م ده‌کاته‌وه وه چه‌وریه سیانیه‌کانیش به‌هه‌مان شێوه.
7) باشە بۆ ڕەبوو و تەنگە نەفەسی:-
به‌گوێره‌ى توێژینه‌ه‌یه‌کى یابانى له‌ساڵى 1987 بوونى هه‌ندێک پێکهاته له صبار هۆکاره بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى ره‌بو وته‌نگه‌نه‌فه‌سى.
ئامادەکردنی:-
ئەندازیاری خۆراک سازی
ئالان یاسین بلباس
بۆچوون: