Aster گوڵی ئەستەر



گوڵی ئەستەر بە شێوەیەکی سەرەکی و فراوان لە کۆتایی وەرزی هاوین و سەرەتای وەرزی پایز دا دەچیندرێت . تا ئەم دواییە گوڵی ئەستەر لە وڵاتی بەریتانیا بە ناوی (Michaelmas) واتا ئەقحەوان ناسرابوو . ئەو ڕووەکە بە تەمەنە و پەروەردەکردن و مامەڵەکردن لە گەڵیدا لە کاتی چاندن و گەشەکردن دا زۆر ئاسانە.

ئەستەر سێ کۆمەڵەی سەرەکی دەگرێتەوە ئەوانیش بریتین لە : نیۆیۆرک ئەستەر و  (Michaelmas)ی ئاسایی واتا ئینگلاند ئەستەر و ئەستەری (Amellus)ی ئەوروپی.
بە پێی وتەی شارەزایانی باخچەی لبیکتۆنی بەریتانی ، ١٠٠٠ تەرز ئەستەر لە کۆمەڵەی نیۆیۆرک ئەستەردا هەیە ، بە شێوەیەکی سەرەکی لە شوێنە بەرزەکانی باخچەکەدا کە تیشکی خۆری ڕاستەوخۆی بەردەکەوێت دەچێندرێن ، بۆ ئەوەی گوڵی ڕەنگ جوان دەربکات ، پێویستیشە لە خاکێکی بە پیت دا بچێندرێت ، بەڵام ئەگەر خاکی باخچەکە تەنها لم بوو پێویستە پەینی ئۆرگانی تیکەڵ بکرێت بۆ ئەوەی توخمە خۆراکییەکانی بۆ دابین بێت و خاکەکە زیاتر ئاو لەخۆ بگرێت .
گوڵی ئەستەر دووچاری نەخۆشیی گەنین دێت بۆیە پێویستە ڕووەکەکە بە قڕکەری تایبەت بە کەڕووەکان  بڕشێندرێت ، ئەو کردارە زۆر گرنگە ئەگەر ناوچەکە شێدار بوو و وە هەواگۆڕکێی تێدا کەم بوو.
پێویستە بایەخ بە ئاودانی گوڵێ ئەستەر بدرێت لە وەرزی هاوین و لەوکاتانەی کە لەشووهەوا وشکە. لە کۆتاییکەانی وەرزی هاوین دا  گرنگی هەبوونی گوڵی ئەستەر لە باخچەدا دەردەکەوێت ، کاتێک کە تەنها گوڵە بە شێوەیەکی ڕەنگاوڕەنگی زۆر .


Aster گوڵی ئەستەر

Aster گوڵی ئەستەر

Aster گوڵی ئەستەر


سەرچاوە:
ڕۆژنامەی خەبات

دووبارە نووسینەوەی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: