باخچەی ماڵ گرنگی زۆری هەیە، بەهۆیەوە ژینگەیەکی لەبارو کەش و هەوایەکی باشتر و پاکتر دەبەخشرێتە ناو ماڵەکانمان. هەروەها بۆ کاتی پشوو هێورکردنەوەی دەرون بایەخی زۆری هەیە. لە وڵاتانی دونیا له پاڵ گۆڕانکاری و گرنگیدانی زیاتر به رووه‌که‌کانی جوانکاری و به‌کارهێنانیان به شێوازی جیا جیا له نێو باغ و باخچه‌کان، گرنگی زۆریش به شێوازی نوێ ده‌ده‌ن له دیزاین و رازاندنه‌وه‌ی ماڵ و شوێنه گشتییه‌کان به رووه‌کی جوانکاری. هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت که زۆرترینی که‌لوپه‌لی پێویستیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌رچاوه‌کانی سروشتی بن، یان له شێوازی سروشتی بن، تا دیمه‌نێکی جوانتر ببه‌خشن به چاو.
وه‌ک دیاره چه‌ند ساڵێکه له کوردستان شێوازی دروستکردنی زۆربه‌ی خانووه‌کان به شێوه‌ێکه که باخچه‌ی تێدانییه یان له‌به‌ر که‌می رووبه‌ری خانووه‌که جێگای باخچه نابێته‌وه. رەنگە هۆکارەکەی تەنها کەمی دەرامەت و قەیرانی یەکەی نیشتەجێبوون نەبێت، بەلکو زۆرجار لاسایی کردنەوەی خەڵکە لە دروستکردنی خانووەکانیان بەو شێوازەی کە ئێستا لە کوردستان رەچاو دەکرێت. ئەوان لە شێوازی بینایەکە رەنگە تاڕادەیەکی باش توانیبیان لاسایی دیزاینی وڵاتانی ئەوروپا یان شوێنانی تر بکەنەوە، بەڵام بەشێکی هەرە گرنگ لە دروستکردنی خانووەکانیان فەرامۆش دەکەن، ئەویش وەک ئاماژەی پێکرا نەبوونی باخچەیە. گریمان هۆکاری سەرەکی رووبەری خانوەکەیە، لەوکاتەدا چی بکەین باشە و چۆن لەو بەشە گرنگە بێ بەش نابین؟
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لە بڕی باخچە بە شێوازی ئاسۆیی دەکرێت شێوازی ستونی رەچاو بکرێت. ئەویش بە بەکارهێنانی دیواری حەوشەی ماڵەکان، چۆن؟ بۆ دەربازبوون لە دیواری کۆنکریتی ماڵەکانمان دەکرێت سود لە په‌ڕژینی چیمه‌ن یان کۆلکه‌ی دار وەربگیرێت، بەهۆیەوە تێکه‌ڵاوی سروشت و دونیایەکی سەوز یان فرە رەنگ دەبین.
په‌ڕژینی دروستکراو له چیمه‌ن (فریز) یان کۆلکه‌ی دار چییە؟
په‌ڕژینی دروستکراو له چیمه‌ن (فریز) یان کۆلکه‌ی دار دوو جۆری زۆر جوان و سه‌رنج راکێشن لە پەڕژین، که له شێوه‌ی تابلۆێکی زۆر جوان ده‌رده‌که‌ون. ده‌کرێت له دروست کردنی باغی گشتی و له نێو باخچه‌ی ماڵه‌کان و هەروەها لە خواردنگا و فەرمانگەکانیش ره‌چاو بکرێت. هەم وه‌کو په‌ڕژین هەم بۆ داپۆشینی دیواری کۆنکریتی یان بلۆک. شێوازی دروستکردنیان زۆر ساده‌و ئاسانه، بڕی پاره‌ی پێویست بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که‌مه‌و بەو هۆیەوە خەڵک بەگشتی دەتوانێت ببێتە خاوەنی باخچە بە دیزاینێکی جیاواز و نوێ.
پێویستییه‌کان بۆ دروستکردنی په‌ڕژینی چیمه‌ن و په‌ڕژینی کۆلکه‌ی دار:
په‌ڕژینی چیمه‌ن:
1- فایبه‌ر
2- تێلی مشبه‌ک
3- بۆڕی ئاسنی جۆری چوارگۆشه
4- بزمار/ برغو
5- لم
6- چیمه‌ن
په‌ڕژینی کۆلکه‌ی دار:
1- فایبه‌ر
2- بۆڕی ئاسنی جۆری چوارگۆشه
3- بزمار/ برغو
4- کۆلکه‌ی دار
5- واڕنیش یان هەر مادەیەکی تر بۆ پاراستنی دارەکان لە باران و کەش و هەوای جیاواز
چۆنیەتی دروست کردن:
دوای ئاماده‌کردنی پێویستییه‌کان به پێ ی به‌رزی و پانی دیواره‌که، ئه‌و رووبه‌ره‌ی که ده‌مانه‌وێت دایبپۆشین، چوارچێوه‌ێک له بۆڕییه‌که دروست ده‌که‌ین، دواتر پارچه فایبه‌رێک به گوێره‌ی رووبه‌ری چوارچێوه‌که ده‌بڕین، ئینجا به بزمار/ برغو یان هه‌ر شتێکی تر به ژێره‌وه‌ی چوارچێوه‌که ده‌یبه‌ستین. تێله مشه‌به‌که‌که به هه‌مان رووبه‌ری فایبه‌ره‌که ئاماده‌ده‌که‌ین به‌ڵام ئه‌میان له سه‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌که ده‌به‌ستین. ئه‌و بۆشاییه‌ی که ده‌که‌وێته نێوان فایبه‌ر و تێله‌که به لم و گڵ پڕ ده‌کرێته‌وه. دوای ئه‌وه چیمه‌ن ده‌چێندرێت له سه‌ر ئه‌و چوارچێوه ئاماده‌کراوه. سه‌ره‌تا به شێوه‌ێکی ئاسۆیی له سه‌ر زه‌وی داده‌ندرێت تاوه‌کو چیمه‌نه‌که به ته‌واوی سه‌وز ده‌بێت و ته‌واوی رووبه‌ره‌که داده‌پۆشێ و ره‌گه‌که‌ی به‌ته‌واوه‌تی به لمه‌که‌وه ده‌به‌سترێت. دوای ئه‌وه به‌شێوه‌ی ستونی وه‌کو په‌ڕژین یان بۆ داپۆشینی دیوار به‌کاردێت که له شێوه‌ی تابلۆێکی زیندوو ده‌رده‌که‌وێت، وەکو ئەوەی لە وێنەی (١) دەی بینن.
وێنەی (١)؛ پەرژینی دروست کراو لە چیمەن
|
بۆ دروستکردنی په‌ڕژینی کۆلکه‌ی دار هه‌مان چوارچێوه ئاماده‌ده‌که‌ین به‌ڵام بۆ ئه‌مه‌یان پێویستمان به لم و تێله‌که نابێت. کۆلکه‌ی دار که له وێنه‌ی (٢) دیاره به به‌رزی (٣ تا ٥ سم) ده‌بڕین به گوێره‌ی قه‌باره‌ی بۆڕییه‌که. دوای ئه‌وه کۆلکه داره ئاماده‌کراوه‌کان به هۆی بزمار یان برغو به فایبه‌ره‌که‌وه ده‌لکێنین. بۆ پاراستنی کۆلکەدارەکان لە باران و کەش و هەوای جیاواز دەکرێت سود وەربگیرێت لە بەکارهێنانی واڕنیش یان هەر مادەیەکی تری بەرگریکار.
وێنەی (٢)؛ پەڕژینی دروست کراو لە کۆلکەی دار
|
هیوادارم باخچه‌ی ماڵه‌کانتان و دیواری حه‌وشه‌کانتان به‌مجۆره تابلۆیه بڕازێننه‌وه تا دیمه‌نێکی جوانتر به چاوه‌کانتان ببه‌خشێ.
تێبینی: هه‌ر که‌سێک ئازاده له دروستکردنی ئه‌م جۆره په‌ڕژینه، به‌ڵام خاوه‌ندارێتی گواستنه‌وه‌ی بیرۆکه‌و شێوازی دروستکردنی بۆ نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
رابه‌ر فەتاح ساڵح
خوێندکاری دکتۆرا / مالیزیا
٣٠/١٠/٢٠١٥
بۆچوون: