Moringa,مورينجا,مۆرینگا


سوود و  بەکارهێنانەکانی درەختی سەیروسەمەرەی مۆرینگا
ئەم خشتەیە هەندێک لە سوودە گرنگەکانی ئەم درەختە دەخاتە ڕوو

دژی کەڕووەکانە
دژی هەوکردنە
لابەری ژەهرە
زیادکەری وزەی لەشە
دژە ئاوسانە
دژە ئەکسەدەیە
ئارەزووی خواردن زیاد دەکات
بینین چالاک دەکات
ساڕێژکەری برینە
دژی هەوکردنی دەزگای میزە
ئاستی سروشتی شەکری ناو خوێن ڕا دەگرێت
پەستانی خوێن دەپارێزێت
هەرسکردن چالاک دەکات
دژی کۆلیسترۆڵە
سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات
دژی خەمۆکییە



لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە بەکارهێنانی پوختەی گەڵای ئەم درەختە یارمەتی دەرە بۆ نزمکردنەوەی ئاستی شەکرەی ناو خوێن و هەروەها چارەسەری برینی ناو گەدەیە لەگەڵ ئەوەی یارمەتی دەرە بۆ گەشە.
هەروەها پوختەی ئەم گەڵایە کار دەکات بۆ زیادکردنی چالاکی چاوەکان و مێشک و چالاککردن و هاندانی دروستکردنی پێکهاتووی زیندەگی گرنگ و هاندانی دروستبوونی خانەی نوێی جەستە ، هەروەها پارێزگاری لە ئاستی سروشتی کۆلیستڕۆڵی ناو خوێن دەکات و وە چرچی و خەتەکانی سەر پێست و دەموچاو کەم دەکاتەوە و بەمەش پیربوون دوا دەخات. 
پارێزگاری لە کارکردنی سروشتی گورچیلەکان و جگەر دەکات و لەگەڵ ئەوەی ئەم پوختەیە کار دەکات بۆ زیاتر جوان بوونی پێست و پارێزگاری لە وزە و چالاکی لەش دەکات ، هەروەها پارێزگاری لە کرداری هەرسکردنی سروشتی دەکات .
کار دەکات وەک دژە ئۆکسێن و بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش و دژە هەوکردن و پارێزگاری لە سووڕی خوێن دەکات ، خواردنی گەڵای ئەم درەختە هەستێکی باشت پێ دەبەخشێت چونکە ئاستی شەکری ناو خوێن ڕادەگرێت و لە سرووشتی خۆی دا دەیهێڵێتەوە . لەگەڵ ئەمانەش دا دەتوانیت پوختەی گەڵای مۆرینگا بەکار بهێنیت وەک دژە بەکتریا و هەوکردنی پێست.
وە هەروەها ئەگەر گەڵای ئەم درەختە بدەیت لە سەر سەر ئێشە کەم دەکاتەوە لەگەڵ ئەوەی هەویری ئەم گەڵایە بەکار دەهێنرێت بۆ وەستاندنی خوێن بەربوونی سادە و ڕووکەش ، هەروەها وەک دژی پیسبوون بە بەکتریا و هەوکردن لە کاتی پێوەدانی مێش و مەگەز دا بەکاردێت.

هەروەها ئەم هەویرە بەکاردێت بۆ دابەزاندنی تا و گەرمی جەستە و هەوکردنی بۆری هەناسە و کێشەکانی چاوەکان و گوێ ، لەگەڵ هەوکردنی سیستەمی دەم و لووت .
وە پێکهاتووەکانی ناو ئەم گەڵایە یارمەتیدەرە بۆ جێگیربوونی پەستانی خوێن و بەهێزکردنی سیستەمی دەمارەکان و یارمەتی دانی خاوبوونەوەی ماسولکەکان.
لێکۆڵینەوە نوێیەکان دەریان خستووە کە خواردنی بەرهەمە خۆراکییەکانی مۆرینگا باشە بۆ ئەو کەسانەی کە بەد خۆراکن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پێکهاتەیەکی بەرزی هەیە لە پرۆتین و ڕیشاڵەکان و هەروەک لێکۆڵینەوەکان ئاماژەشیان داوە بەوەی  کە پێکهاتووەکانی ئەم گەڵایە کار دەکات بۆ درێژکردنی ماوەی خەوتن و چارەسەری خەمۆکی و نزمکردنەوەی ئاستی شەکری خوێن و ڕێکخستنی ئاستی گلوکۆز بۆ تووشبوانی شەکرە.
وە بوونی ڕێژەی ئاسنی زۆر لەم گەڵایەدا یارمەتی کەمی ئاسنی ناو خوێن دەدات ، وە گەڵای وشک کراوە یارمەتی دەرە لە چارەسەری سکچوون و دۆسنتاریا و هەوکردنی کۆڵۆن و دەردانی کرمی ناو ڕیخۆڵە و هەروەک خۆشاوی گەڵاکەش کار دەکات بۆ لەناوبردنی کەڕووی باسیدبولس هابتۆبولس هەروەک ئەو دەرمانانەی تر چالاکە کە لەم بوارەدا بەکار دەهێنرێت.




Moringa,مورينجا,مۆرینگا

Moringa,مورينجا,مۆرینگا



ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: