Moringa,مورينجا،مۆرینگا


ڕەگی مۆرینگا کار دەکات بۆ چارەسەری هەندێک لە کێشەکانی دڵ و سووڕی خوین و لەگەڵ چالاککردنیان ،  هەروەها چارەسەری هەوکردن ، لە سینیگاڵ و هیندستان ڕەگی مۆرینگا دەهاڕن و لەگەڵ ئاو تێکەڵی دەکەن بۆ ئەوەی ببێت بە هەویر ئەمەش یارمەتیدەرە لە چارەسەری ڕۆمانتیزم و ئازاری جومگەکان و ئازاری پشت و گورچیلە و وەک ڕەوانیش بەکاردێت ، هەروەها بۆ میزکردن و باشترکردنی ئارەزووی خواردن و یارمەتی دانی هەرسکردن بەکاردێت ، وەک پاکژکەرەوەی برین و شوێنی پێوەدانی مێش و مەگەزیش بەکاردێت.


هەروەها بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گوێچکەکان و ددان بەسوودە ، بەسوودە بۆ ئازارەکانی ڕیخۆڵە کوێرە و ئاوسانی سپڵ و کێشەکانی قاچەکان و هەوکردنی جگەر و هەروەها بۆ نزمکردنەوەی پلەی گەرمی و نەخۆشی پێست باشە .
کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەڵامەت و دەردانی غازات لە ڕیخۆڵە و کێشەکانی تری ڕیخۆڵە.

ڕەگی مۆرینگا بۆ زۆر پێداویستی ژیان بەکاردێت بۆ نموونە لە دروستکردنی ئەو گولاجانەدا بەکاردێت کە بۆ چارەسەری زۆر نەخۆشی بەکاردێت ، هەروەها لە پیشەسازی بۆن و قرکەری مێرووی سرووشتی و پەین و ئالیک و زۆرێک لە دروستکراوی تر بەکاردێت.
وە هەروەها شوێنی خۆشی هەیە لە ساڕێژکردنەوەی برین و پاکژکردنەوەی ، بەڵام پوختەی ئەم ڕەگە سوود بەخشە بۆ چارەسەری هەوکردن و ئاوسانی پێ یەکان و کێشەی میزچۆرکێ و چارەسەری کێشەکانی کۆڵۆن و زۆرکردنی بە پیتی لە هەردوو ڕەگەز دا.
لەگەڵ ئەوەی پوختەی توێکڵی ڕەگ بۆ چارەسەری سەرمابوون و هەڵامەت بەکاردێت و بۆ پێچ پێهاتنی ڕیخۆڵە و لەناوبردنی بەکتریای کۆلێرا بەکاردێت ئەمەش لەبەر ئەوەی ماددەی ( ئەنسۆسیانین )ی چالاکی تێدایە ، لەم ڕووەشەوە ماددەی ئەسبیرۆشین لەم ڕەگە دەردەهێنرێت بۆ لەناوبردنی بەکتریا و هێورکردنەوە و ئازارشکێنیش بەکاردێت، لەبەرئەوەی کاریگەری هەیە لەسەر سیستەمی دەمار و سووڕی خوێن بە زیادکردن و کەمکردنەوەی لێدانەکانی دڵ بە پێی ئەو بڕەی کە کەسەکە وەری دەگرێت.
هەروەها ماددەی ( بەنزایل ئەیسۆسیۆسنیت ) ی لێ دەردەهێنرێت کە بۆ لەناوبردنی کەڕووەکان و زۆرکردنی چالاکی ئەو دەرمانانەی کە بۆ ئەم مەبەستە نەخۆش وەری دەگرێت.
هەروەها ماددەی بترۆکۆسبارمینی لە ڕەگ و گوڵی مۆرینگا دەربهێنرێت بۆ لەناوبردنی میکرۆب لەگەڵ ئەوەی هەردوو ماددەی تفتی (مۆرنجین و مۆرنجنین) (Moringine and Moringinine) لە توێکڵی ڕەگ دەردەهێنرێت ، کە مۆرنجنین کار دەکات وەک چالاک کەری دڵ و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و باشترکردنی شا خوێنبەر و خوێن هێنەرەکان و پاک کردنەوەیان.

Moringa,مورينجا،مۆرینگا

Moringa,مورينجا،مۆرینگا

Moringa,مورينجا،مۆرینگا

Moringa,مورينجا،مۆرینگا


Moringa,مورينجا،مۆرینگا







ئامادەکردنی:

ئەندازیاری کشتوکاڵ
دەوەن سەردار حەمە عەلی

مامۆستا لە پەیمانگای تەکنیکی کشتوکاڵی بەکرەجۆ

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: