الزراعە العضویة
بریتیە لە شێوازیکی بەرهەمهێنانی سروشتی ، مەبەست لێی بەرهەمهێکی خۆراکی مرۆڤی و ئاژەڵی پاک بە ڕێگایەکی تەندروست.بە رەچاوکردنی پاراستنی ژینگەو سروشت وبە بێ بەکارهێنانی مادەی کیمیاوی ، کە سەرەتاکانی کشتیاری لەسەر ئەم شیوازە بوە، بەرە بەرە لەگەڵ زۆربونی ژمارەی دانیشتوانی سەر زەوی و بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیەکانی رۆژانە و بەرەو پێشچونی هۆکارەکانی ژیان ئەم شیوازی بەرهەمهێنانە کاڵبویەوە مرۆڤ مادەی کیمیایی بەکار هێنا بۆ روەک بە مەبەستی گەشەو کۆنترۆلکردنی نەخۆشیەکانی روەک.
شێوازێکی بەرهەمهێنانی تەواوکاری نێوان لقە جیاوازەکانی بەرهەمی کشتوکاڵیە،لە ئێستادا پشت ئەستورە بە چەند بنەماو شێوازێکی زانستی تایبەت بە پاراستنی هاوسەنگی ژینگەیی ، وە پاراستنی سەرچاوە سروشتیەکان و باشکردنی پەینی ئەندامی و پاراستنی زیندەوەرە وردبینە سودبەخشەکان و زیادکردنیان ، لە پێناو دەوڵەمەندکردن و بەرزکردنەوەی پیتی خاک، بە ئامانجی گەشەیەکی باش بۆ ڕوەک وە بەرهەمێکی زۆر و بەهێزکردنی ڕوەک بۆ بەرەنگاربونەوەی نەخۆشیەکان.ئەم زانستە گرنگی دەدات بە چاندنی بەرهەمە جیاوازەکان، وە زانستی خاک زانی، شێوازی ئاودانی گونجاو و مێروە جیاوازەکان (سودبەخش و زیانبەخش) وە پەیوەندی نێوان ئەم مێروانە لە ڕوی دۆستایەتی و دوژمنایەتی نێوانیان.
لە بنەڕەتدا مرۆڤ خۆی هۆکار بووە بۆ توشبونی بەروبومەکان بە نەخۆشی چونکە جۆرێکی جیاواز بەروبومی لە شوێنێکدا کۆکردۆتەوەو ڕواندویەتی بەمەش دەرد و نەخۆشیە کشتوکاڵیەکانی تایبەت بە بەرهەمێک لەناوچەیەک کۆکراونەوە.
بەرهەمهینانی ئەندامی پشت دەبەستیت بە سوڕی کشتوکاڵی (الدورە الزراعیە) وە دوبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوە روەکی و ئاژەڵیەکان بۆ زەویە کشتوکاڵیەکان ، وە بەکارهێنانی قرکەری باێۆلۆجی لە بری بەکارهینانی هۆکارە کیمیاویەکان بۆ لەناوبردنی دەردە کشتوکاڵیەکان و وە بەکار هێنانی هەنگ بۆ پیتاندنی گوڵەکان و بەکارهێنانی پەینی ئاژەلی و دەواجن لە بری پەینی کیمیاوی.
پەیوەنیەکی پتەو لە نێوان بەروبومی ڕوەکی و بەروبومی ئاژەڵیدا هەیە . پەیین و پاشماوەی ئاژەڵ بۆ کێڵگە بەکار دێت و لەبەرامبەردا خۆراکێکی ئەندامی بۆ ئاژەڵ لە هەمان کێڵگە بەرهەم دەهێنڕێت.
دروستکردنی کۆمەڵگەی کشتوکاڵی و خانوی پلاستیکی و بەرهەمهێنانی تۆوی ڕوەکی تایبەت بەو شێوازە تازەیەی بەرهەمهێنان و کۆنترۆڵکردنی ژینگەی(پلەی گەرمی، شێ،ڕوناکی) ئەم شێوازەو بەکارهێنانی جۆرەها قڕکەر و دەرمانی کشتوکاڵی وای لە هۆکاری نەخۆشیەکان کردوە کە بەرگری بەرامبەر قڕکەرە کیمیاویەکان دروست دەکەن و بەردەوام کۆمپانیاکانی بەرهەم‌هێنانی قڕکەری کیمیاوی ناچار دەبن دەرمانی تازە دروست بکەن کە ئەمەش هۆکارە بۆ دروستبونی دەرد و نەخۆشی نوێ.
بەرهەمی ئەندامی دورە لە هەمو مەترسیەکی تاقیگەیی و کیمیاوی هەربۆیەش لە ڕوی نرخەوە چەند بەرامبەرە بەو بەرهەمانەی کە جیاواز لەم شێوازە بەرهەم هێنراون
بە هیوام سودی هەبێت

ئامادەکردنی:-
ئەندازیاری کشتوکاڵی/ سۆران ابراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: