ناوی ئینگلیزی :-   Gladiolus
ناوی زانستی:-  Gladiolus ssp
ناوی خێزان:-  Iridaceae



نیشتیمانی بنه‌ڕه‌تی :-
باشووری ئه‌فه‌ریقا و ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.

وه‌سفی گوڵه‌ گڵادیولەس:-
ووشه‌ی گڵادیولەس له‌ ووشه‌ی لاتینی (Gladind ) وه‌رگیراوه‌ که‌ مانای شمشێر ده‌به‌خشێت ،چونکه‌ گه‌ڵاکانی له‌ شێوه‌ی شمشێر دان. وه‌ له‌ ناوه‌راستی گه‌ڵاکان دا لاسکێکی درێژ به‌رز ‌بۆته‌وه‌ و له‌ پۆپه‌که‌ی کۆگوڵ ده‌گرێت ، له‌ ژێر زه‌وی سه‌لکه‌ پیازی هه‌یه‌ که‌ له‌ راستی دا (کۆرمە) یه‌ ، ‌ کۆرمه‌ له‌ ئاکامی هه‌لئاوسانی به‌شی ژێره‌وه‌ی قه‌ده‌که‌ی په‌یدا ده‌بێت، ئه‌م کۆرمه‌یه‌ له‌ چه‌ند سه‌لامیه‌یه‌ک پێکهاتووه‌ . (سلامیه‌ بریتیه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان دوو گرێی سه‌ر قه‌د) . ئه‌م سه‌لامیانه به‌ بنکه‌ی په‌ڕه‌ گوڵ ده‌ور دراون بنکه‌ی ئه‌و په‌ره‌ گوڵانه‌ سوودیان هه‌یه‌ وخونچه‌که‌ ده‌پارێزن . دوای چاندنی پیازه‌که‌ (کۆرمه‌که‌ ) مووڕه‌گی ده‌رده‌چێت وهێنده‌ی نابات که‌ کۆمه‌ڵه‌ ڕه‌گێک په‌یدا ده‌بن و ئاوو توخمه‌ خۆراک له‌ خاک ده‌مژن. 

کاتی چاندنی گڵادیولەس:-
کاتی چاندی گوڵه‌که‌ ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر پله‌ی گه‌رمی خاکه‌که‌ واته‌ دوای به‌سه‌ر چوونی به‌سته‌له‌ک ده‌چێنرێت.

په‌ین کردن:-
بۆ په‌ین کردنی گڵادیولەس پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بکرێت:-
١- پێش چاندنی سه‌لکه‌کان پێویستیان به‌په‌ینی کیمیایی نییه‌، چونکه‌ بۆ گه‌شه‌کردن پشت به‌و خۆراکه‌ ده‌به‌ستن که‌ له‌ناو سه‌لکه‌کان دا هەیە‌.
٢-دوای گوڵ چنینه‌وه‌، ڕووه‌که‌که‌ پێویستی به‌ په‌ین کردن هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی کۆرمه‌که‌ و سه‌لکه‌کانی له‌ نوێ گه‌شه‌ بکه‌نه‌وه‌. ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه‌ش بیت که‌ په‌ینی یۆریا زۆر به‌ کار نه‌هێنیت چونکه‌ باش نیه‌ وسه‌لکه‌کان دڕه‌نگ پێده‌گه‌ن وتووشی نه‌حۆشی ده‌بن.
زۆر بوونی گڵادیولەس :-  به‌ دوو رێگا زۆر ده‌بێت:
 ١-  زۆر بوون به‌ تۆو.
٢- زۆر بوون به‌ پیازۆکه‌ .

گوڵ کردن:-
گوڵی گڵادیولەس به‌ پێی ئه‌وه‌ی که‌ به‌چه‌ند ڕۆژ گوڵ ده‌کات ده‌کرێت به‌ چه‌ندبه‌شێکه‌وه‌:-
١- ته‌رزی زوو گوڵ که‌ر :-  ئه‌م ته‌رزانه‌ به‌ که‌متر له‌ (٧٥) ڕۆژ گوڵ ده‌که‌ن.
٢- ته‌رزی مامناوه‌ندی :- ماوه‌ی گوڵ کردنیان به‌ که‌متر له‌ (٨٥) رۆژه‌ .
٣- ته‌رزی سه‌رووی مامناوه‌ندی :-  ماوه‌ی گوڵ کردنیان به‌ که‌متر له‌ (٩٠) رۆژه‌.
٤- ته‌رزی دره‌نگ گوڵکه‌ر:- ئه‌م ته‌رزانه‌ دره‌نگ گوڵ ده‌که‌ن که‌ زیاتر له‌ (٩٠) رۆژه‌.
وه‌ ده‌توانین کرداری گول کردن زۆر پێش وه‌خت بکه‌ین ، به‌ چاندنی پیازه‌کان له‌ ناو خانووی شووشه‌ به‌ند و به‌ کۆنترۆل کردنی پله‌ی گه‌رماو شێ .

نه‌خۆشییه‌کانی گڵادیولەس:-
کۆرمه‌ی گڵادیولەس له‌ ناو خاک وله‌ ژووری کۆگه‌ چه‌ند نه‌خۆشییەک ده‌گرن که‌ ئه‌مانه‌ن:-
١-  نه‌خۆشی مۆزایک.
٢- ووشکه‌ گه‌نین.
٣- گڕوویی.
٤- ڕزینی قاوه‌یی .
٥- ڕزینی فیوزارمی.

سه‌رچاوه:-
گۆڤاری کشتوکال /ژماره‌ 13

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: