ناوى زانستی:- Gladiolus
خێزانى:- iridaceace
نیشتمانى سەرەکى ئەم گوڵە باشوورى ئەفریقا و هەندێک ناوچەى دەریاى سپی و ناوەڕاستە ، ئەم گوڵە بریتىیە لە کۆمەڵێک گوڵ کە بە گەڵاى ڕیشوی داپوشراوە، ئەم گولە لە خیزانى پیازییەکانە و گرینگیەکى زۆرى هەیە لەو وڵاتانەى کە بەرهەم هێنانى گوڵ دەکەن چونکە لەهەرچوار وەرز دەچێندرێت بۆ بەرهەم هێنانى گوڵ بۆ نموونە وڵاتى ئەڵمانیا لە ساڵى (١٩٧٨) ز بڕى (٤٥٠)هێکتاری کردبوو بێ ئەوەى بێوستى بە خانووى شوشە و پلاستیکى هەبێت.
جۆرەکانى گلادیولەس:-
ئاشکرایە لاى پسپۆران ئەم گوڵە زیاد لە (٨٠٠٠)جۆری هەیە گرنگترینیان ئەمانەن:-
جۆرى گوڵ ڕەنگی گول
hoppyend نارنجى سورباو
lifeend زەرد
oscar سورى تێر
canssouce سور
Bon voyage پەمەیى
goldstand زەردى کاڵ
Whitefriendship سپی
ڕێگاکانى زۆربوون:-
١- توخمە زۆربوون بە تۆو:-
ئەم ڕێگایە ڕێگاى ئابورى نییە چونکە کاتێکى زۆردەخایەنێت کەدەگاتە نزیکەى ٤ ساڵ ، ئەم گوڵە تاک ماڵە ئەم ڕێگایە ئەگەر بەکاربێت بۆ دەست کەوتنى نەوەى نوێیە ، واتە لە دایەنى نەجێت لە ڕەنگ و بۆندا.
٢- سەوزە زۆر بوون:-
بەکارهێنانى سە لکە پیازى گەورە و چاندنى لە کۆتایى وەرزى خوی دا. بۆ ئەوەى ڕێژەیەکى زۆر سەلکمان دەست کەوێت دەبێت شمارخى گولەکە ببرین و هێشتنەوەى گەلاکانى بۆ دروست کردنى خۆراکى سەلکەکان. پاش دەست کەوتنى سەلکە پیازى زۆر کە لە قەدى هەڵکشاوەوە دروست ئەبن هەڵگرتنیان لە پلەى کەرمى (٤-٥) چاندنیان راستەوخو لە گڵدا.شیاوى باسە لەساڵی یەکەمدا سەلکەکان کوڵ نادەن تەنها قەبارەیەن گەورە ئەبێت
گلی گلادیۆلەس:-
حەزى لە گڵى سووک و تێک شکاوە لە ڕەنگە زەردەکاندە و هەوا گۆڕکێی باش بێت ، هەروەها زیاد کردنى پەینى (NPK)بەڵام بۆتاسێۆمى زیاتر بێت چونکە یارمەتى دەرە بۆ بەرهەم هێنانى سەلک پلەى ترشى (PH) 5.5-6.5 بیت گونجاوە.
ئامادەکردنی:-
ئاسۆ مەولود / ڕابەرى کشتوکاڵى
سەرچاوە : بەرهەمهێنانى گوڵى چنینى ناو ماڵ
د.تاهر نەجم رەسول بیتوش
بۆچوون: