جاران فرۆکە بۆمب هاوێژەکان دار و درەخت و سەوزاییەکانیان دەسوتان بۆمب هاوێژەکان ژینگەیان پیس دەکرد ، بەڵام لەمەو دوا بۆمب هاوێژەکان لە بری فرێدانی بۆمبا و ناپاڵم ببارێنن بەسەر شار و شاخەکاندا سەوزی دەکەن ، بوونەتە دۆستی ژینگە شان بە شانی جوتیاران دەستیان کردووە بە سەوزکردنی بیابان و شاخ و کێوە بەرزەکان کە دەستی مرۆڤەکانیان پێناگات .
ئێستا فرۆکە بۆمب هاوێژەکان شەتڵی داریان لەگەڵ خۆیاندا هەڵ گرتووە ئەم شەتڵە دارانە لە ناو کەبسولەیەکدان کە ئەو کەبسولە کە تایبەت بۆ ئەو مەبەستە درووست کراوە هەموو پێداویستی بۆ شەتڵێک وەک گڵ و پیتمۆس تێدایە بەشی دەرەوەی ئەو کەپسولە پێک هاتووە لە ماددەیەک کەتوانای هەڵمژینی شێی هەوای هەبێت تائەو کاتەی ئەو شەتڵە خۆی جێگیر دەکات لە زەویدا پاشان ئەو بەرگەی دەرەوە ووردە ووردە خۆی شی دەبێتەوە ئەو کەبسولە بە شێوازێک درووستکراوە کە هەڵدەدرێتە خوارەوە توانایی ئەوەی هەیە خۆی بچەقێت لە زەوی بە ئەندازەیەک ئەو شەتڵە دارە پێویستی بێت ، زیاتر گرنگی دەدرێت بەو دارانە کەبە سروشتی لەو شوێنەدا هەیە چونکە بە زوو خۆیان دەگونجێنین لەگەڵ کەش و هەوای ئەو شوێنەدا .
ئەم فرۆکەیە کەلەلایەن کۆمپانیایی (لۆک هید مارتن ) دروستکراوە کە کۆمپانیایی بەرهەم هێنانی پێداویستی سەربازی ئه‌مریکییه‌ پێشتر ئەم جۆرە فرۆکانە بۆ گواستنەوەی سەرباز و وە بڵاوکردنەوەی جۆرە (مین) ێک بەکار هاتووە لەکاتی جەنگدا ، بیرۆکەی ئەم کارە سەرەتا پیش (٣٧ - ٤٠) ساڵ لەمەوو پێش دەگەرێتەوە کەپێشتر بۆ بڵاوکردنەوەی تۆو مەبەستیان بووە بەڵام ئێستا ئەو بیرۆکەیە کەوتووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە .
لە هەموو دەرچونێکی ئەم فرۆکەیە دا (١٢٥٠٠٠) شەتڵ دەروێنێت ، وە لە رۆژێکدا (٩٠٠٠٠٠) شەتڵ دەروێنێت کەئەمەش دەکاتە ئەوەی کەئەگەر کرێکارێک لە رۆژێکدا توانای روواندنی (١٥٠٠) لەم شەتڵەی هەبێت ئەوا پێویستی بە (٢٠) کرێکارە لە رۆژێک دا بۆ ماوەی یەک مانگ ئینجا دەتوانێت هەمان بڕ بڕوێنرێت سەرەرایی جیاوازی سەختی ئەو شوێنانەی کە ئەم شەتڵانەی تیا دەروێنرێت.
بوونی (٩٠٠٠٠٠) دار لە هەرشوێنێکدا سەرەرای دروستکردنی دارستانی سروشتی سەوزکردنی شارەکان سەرەرای دابینکردنی ژینگەیەکی پاک سروشتی بۆ ئاژەڵ کێوییەکان دەبێتە هۆی پاکردنەوەی هەوای ناوچەکە دابینکردنی ئۆکسجینی پاک هەڵمژینی نزیکەی (٢١٦٠٠) تەن گازی دوانۆکسیدی کاربۆن لە یەک ساڵ دا کەدەکاتە نزیکەی ئەو گازە CO2 کە لە (٣٦٠٠) ئۆتۆمبێل لە سالێک دا بەرهەمی دەهێنێت .



ئامادەکردنی : ئەندازیاری کشتوکاڵی / ئالان هەورامی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: