Doum Palm ، خورما ، النخيل الزينة ، کشتوکاڵ ، دار

ناوی ئینگلیزی:-  Doum Palm
ناوی زانستی:- Hyphaene thebaica
لە خێزانی:- Arecaceae
جۆرێکی خورمایە (١٠-٣٠) مەتر بەرز دەبێتەوە بە پێی ئەو ژینگەیەی تیایدا دەژی گەڵاکانی هاوشێوەی خورمای واشنتۆنیایە. بەرەکەی بۆ خواردن ئەشێت و دەچێتە بواری پیشەسازی خۆراک و بۆ دروستکردنی دەرمانیش بە کاردێ.

نیشتیمانی سەرەکی باشور و ناوەڕاستی ئەفریقیایە.
ئەوەی جێگای تێڕامانە ئەم جۆرە خورمایە تەنها قەدێکی ڕێک و وەستاوی نیە بەڵکو ٢-٣ لقی لێ جیادەبێتەوە.
هەروەها بەرگەی کەمئاوی سەخت دەگرێت ، چونکە کۆمەڵەی ڕەگی زۆر بە هێزی هەیە و دەیان مەتر بە زەویدا دەچێتە خوار بۆ دەستکەوتنی ئاوی پێویست، بە برالەو تۆویش زۆر دەکرێت . وە تۆوەکەی تا ماوەی ١٠ مانگ چەکەرە ناکات.
لە وەرزی بەهار و هاوین گوڵ دەکات وە درەختێکی جوت ماڵەیە، وە کرداری پەڕین بە هۆی باوە روئەدات. بەرەکەی لە قەبارەدا هاوشێوەی سێوە، ڕەنگی قاوەییە.


ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی / سۆران ئیبراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: