Kiwifruit , کێوی ، میوە

کێوی
Kiwifruit
ناوی زانستی :- Actinidia chinencis
لە خێزانی:- Actinidiaceae

درەختی کێوی درەختێکی هاوشیوەی درەختی مێوە خۆهەڵواس و گەڵا وەریوە ، نیشتمانی سەرەکی وڵاتی چین و ڕۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیایە، لق و گەڵاکانی کوڵکنن. درەختێکی جوت ماڵەیە و نێرو مێی درەختەکە جیاوازە!
میوەی کێوی دەوڵەمەندە بە ڤیتامێن C بە ڕێژەیەک ١٠ هێندی لیمۆ! وە ڕێژەیەکی باش شەکرەکانی تێدایە لەگەڵ کەمێک پرۆتین، هەروەها توخمە خۆراکیەکانی وەکو کالیسێۆم،پۆتاسیۆم،مەگنیسیۆم و ئاسنی تێدایە.
زیاتر حەزی لە ژینگەیەکە نیمچە سێبەر و فێنک بێت . بەڵام هەستیارە بۆ بەستنی درەنگ وەخت کە لە مانگی ٢ دا ڕودەدات،وە پێویستی بە ٤٠٠-٨٠٠ سەعات سەرما هەیە بۆ کرانەوەی چاوەکان و چرۆکردن، سالانە ٣-١٠ مەتر بالا دەکات.
درەختی کێوی پێویستی بە خاکێکی بە پیت هەیە وە پلەی ترشێتی خاکەکەی PH وا باشە ٦-٧ بێت.
بە چەند ڕێگایەک زۆر دەکڕێت : بە تۆو کە لە مانگی(٢-٣ )دەچێنرێت ، بە قەڵەم و پێوەن (متربە) پالخستنیش زۆر دەکرێت.
ماوەی نێوان درەختەکان (٣*٤) مەترە .بە هەمان شێوەی درەختی مێو پەروەردە دەکرێت ، لە کۆتایی مانگی ئایار و حوزەیران گوڵ دەکات. هەر لەبەرئەوەی کە درەختێکی جوت ماڵەیە پێویستە لە هەردو ڕەگەزەکە (نێر و مێ) بەیەکەوە بڕوێنرێت. بۆ هار ٢ درەختێکی مێ پیویستی بە درەختێکی نێر هەیە بۆ ئەوەی کرداری پەڕین بە شێوەیەکی گونجاو ڕوو بدات.



ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
سۆران ئیبراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: