تووی ئاڵتوونی
بۆ ڕزگاربوون لە نەخۆشییەکانی (کۆلۆن) ، گۆلدن بێری (Golden Berry) چارەسەرێکی سروشتی گونجاوە، لەبەرئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە کێشەکانی کۆلۆن چارەسەر دەکات. هەروەها بۆ ئەو کەسانەی کە کێشەی قەڵەوی و زیادەی کێشیان هەیە و دەیانەوێت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کێشیان دابەزێنن ئەوا دەتوانن گۆڵدن بێری بەکاربهێنن کە ڕووەکێکی سەرنج ڕاکێشە .

هەروەها گۆڵدن بێری ئەم سوودانەی خوارەوەشی هەیە:-
١- بڕێکی زۆر لە پرۆتیناتی تیادایە ، کە %١٦ ی ئەم میوەیە پێک دەهێنێت ، بەو هۆیەشەوە ئەم جۆرە تووە سوود بەخشە بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن لە ڕێگەی گۆشتەوە پرۆتینی پێویستی لەشە بەدەست بهێنن.
٢- یارمەتی دابەشبوونێکی ڕێک و پێکی خانەکانی لەشی مرۆڤ دەدات بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە یاری لەش جوانی دەکەن.
٣- بە کاردەهێنرێت بۆ فڕێدانی بەردی گورچیلە بە شێوەیەکی ڕەوان.
٤- سوودبەخشە بۆ بەهێزکردنی مێشک.
٥- تووی ئاڵتوونی (Golden Berry) ڕێژەیەکی زۆر لە فسفۆڕی تیادایە کە توخمێکی پێویستە بۆ لەش ، بە تایبەتی بۆ ئێسک و ددانەکان کە بە یارمەتی توخمی کالسێۆم بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنیان دا.
٦- تووی ئاڵتوونی کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر توانەوەی چەوری لە لەش دا و کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلیسترۆڵ ، وە ئەمەش کەسەکە دەپارێزێت لە خورپەی دڵ ( جەڵتەی دڵ) و نەخۆشییەکانی دڵ.
٧- کار دەکات بۆ چالاککردنی ئەو ئەنزیمانەی مێشک کە بەرپرسن لە زیرەکی مرۆڤ وە وەک چارەسەرێک توانای هەیە کە بیرەوەری مرۆڤ بەهێزبکات لەبەرئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامینەکانی ( B1 . B2 . B6 . B12 )   تیادایە  ، وە لەهەمان کاتیش دا کار دەکات بۆ ئاسانکردنی کاری مێشک و پارێزگاری کردنی لە پەستانی دەروونی و خورپەی تووڕەیی.
٨- تووی ئاڵتوونی توانای گێڕانەوەی وزەی بەکارهاتووی هەیە کە ڕۆژانە بەکاردێت وە پارێزگاری دەکات لە لاوازی و ناچالاکی.

ڕێگای بەکارهێنانی:-
١- بۆ کێشەکانی (کۆڵۆن)  ، (١٠) دەنکی لێ دەخورێت دوای هەر ژەمێکی خواردن ، لەگەڵ خواردنەوەی ئاو .
٢- بۆ دابەزاندنی کێش ، (١٠) دەنک دەخورێت لە بەیانیان دا ، هەروەها (١٠) دەنکی تریش لە ئێواران دا ، لەگەڵ خواردنەوەی ئاو.
٣- بۆ کێشەی بەردیش ، بەهەمان شێواز بەکاردەهێنرێت.

ئامادەکردنی:
ئەندازیاری کشتوکاڵی
دەوەن سەردار حەمە عەلی

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: