Aphid ، حشرە المن , مێرووی شیرینە
حشرە المن
Aphid
جۆرێکی ترسناکی دەردە کشتوکاڵیەکانە پێکهاتەی دەمی ئەم مێرووە لە شێوە کونکەری مژەرە (الثاقبة المائية) هەڵدەستێت بە مژینی ئاوگی ڕوەک وە لە دوای خۆی شیلەیەک دروست دەکات کە ئەگەر لەسەر گەڵا بێت کرداری تیشکە پێکهاتن (التمثیل الضوئي) و
بەهەڵم بون (النتح) پەک دەخات وە هۆکارێکە بۆ گواستنەوە تەشەنە کردنی نەخۆشییە مایکرۆبیەکان (ڤایرۆسی و بەکتریەکان) کە ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازکردنی ڕوەکەکەو باڵای کورت دەبێت و بەروبومیش لەڕوی جۆری و چەندی زیانی پێ دەگات. گەشەی ئەم مێروە لە وەرزی بەهاردا دەست پێ دەکات لەسەر زۆربەی ڕوەکەکان، وە بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە لە ساڵیکدا (٥٠ - ٥٢) جار وەچە دەخاتەوە !! وە هۆکارەکانی با و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و وشکبونەوەی خاک هۆکارن بۆ گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە.

پاراستن و چارەسەر:
١- کێڵانی زەوی باخەکان پێش وەرزی بەهارو گەشەی مێروەکە.
٢- لەناوبردنی بژارو گژوگیای ناو باخ بە بژارکردن یاخود بەکارهێنانی قرکەری کیمیاوی.
٣-پەینکردنی درەختەکان بۆ بەهێزبون تا بتوانن بەرگەی نەخۆشیەکە بگرن.
٤- زیاد لە ١٠ جۆر قڕکەرو گیراوەی سروشتی و بایۆلۆجی هەیە کە گرنگترینیان مێروی خالخاڵۆکەیە کە وەکو قڕکەری بایۆلۆجی بەکار ئەهێنرێت بۆ لەناوبردنی ئەم مێروە.
٥-وە ئەگەر نەخۆشیەکە تەشەنەی کردو ٢٠ مێرو لە ١٠٠ گەڵادا بینرا پێویستە قرکەری کیمیاوی بەکار بهێنرێت لەوانە
a. ڕکتیلک 50٪ E C بە بڕی 375 مللتر بۆ 100 لتر ئاو
b. مارشال 25٪ WP بە بڕی 150 گم بۆ 100 لتر ئاو.


بە هیوام سودی هەبێت

ئامادەکردنی:
سۆران ابراهیم

بڵاوی بکەرەوە لە:

دەوەن سەردار

ئەندازیاری کشتوکاڵ

بۆچوون: